کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر : زۆر خۆشحاڵبین بە بینینی گەیشتنی مێژوویی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر پەیامێکی، بەبۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ شارى هەولێر، بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەى كونسوڵخانهى ئهمريكا هاتووە: “زۆر خۆشحاڵبین بە بینینی گەیشتنی مێژوویی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان”.
له پهيامهكهى کونسوڵخانەی ئەمەریکا زياتر هاتووه: “ئەم سەردانە مێژووییەی پاپا هەنگاوێکی ترە بە ئاڕاستەی برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان خاوەن بیروباوەڕە جیاوازەکان”.
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە: “كه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانیکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لەخۆگرتنی سەرجەم ئایینەکان و قبووڵکردنی هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان.”
پاپا فرانسیس دوای سەردانەکەی بۆ شارى هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتى هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ماڵئاوایی لێ کرا.