وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گۆڕینی 7 سه‌رۆكی زانكۆی له كوردستان راگه‌یاند
دوای به‌ڕێكردنی ماوه‌ی یاسای وه‌ك سه‌رۆكی زانكۆكان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی 7 زانكۆ ده‌گۆڕن و داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كات كه مه‌رجه‌كانی بوون به سه‌رۆكی زانكۆیان تێدایه سیڤیان بۆ وه‌زاره‌ت بنێرن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی گۆڕانكاریكردن له پۆستی سه‌رۆكی 6 زانكۆی كوردستانی راگه‌یاند و داواشی له ئاره‌زوومه‌ندان كرد، هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانی بۆ خۆكاندیدكردنی بۆ ئه‌و پۆستانه تێدایه، با (CV)ـیه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی بۆ ئه‌و پۆستانه دیاریكردووه و ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوویان هه‌یه، ده‌توانن له ماوه‌ی دیاریكراودا خۆیان تۆمار بكه‌ن و رۆژی سێشه‌ممه رێکەوتى 2021/3/16وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی (CV)ـیه‌كان و پوخته‌ی راژه دیاریكراوه.
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى (6) زانکۆ و سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان رادەگەێنێت، هەر کەسێك ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت .
پۆستەکان:
1- سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر
2- سەرۆکى زانکۆى سۆران
3- سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى
4- سەرۆکى زانکۆى دهۆك
5- سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆك
6- سەرۆکى زانکۆى زاخۆ
7- سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان.
مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:
1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2- نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان:
1- هەڵگری بڕوانامەی بۆرد یان دکتۆرا یان هاوتاکەی بێت لەیەکێك لە بوارە پسپۆڕیە پزیشکییەکان.
2- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات، بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە له پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لەبەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
* دوایین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى راژە کۆتایی دەوامى رێکەوتى رۆژی سێشه‌ممه، 2021/3/16 دەبێت.
* پێویستە پوختەى راژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
* هەر بەڕێزێك ئارەزوى هەیە و مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە رێگەى ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.
8ی ئازار 2021