له‌ كه‌ركووك بۆمێبێك له‌ نێو خۆپیشانده‌رانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قیه‌وه‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لایه‌نگران و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌ركووك خۆپیشاندانێكیان دژ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ كورد و پارتی رێكخست و رێگای كه‌ركووك – هه‌ولێریان داخست، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ نێو خۆپیشانده‌ران بیسترا.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو پۆلیسی ره‌حیماوه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ دوو كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌كان بریندار بوونه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌شی  به‌وه‌كردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌كه‌ ته‌قه‌ به‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌مبۆلانسه‌كان به‌ره‌و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ڕۆن.

Back to top button