ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرز دەکرێتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/03/وهزارهتى-ناوخۆ.jpg)
بە فەرمانی وەزیری ناوخۆى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، 258 ئەفسەری فەرمانگە جیاوازەکانی وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرز دەکرێتەوە
بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتى هەرێمی کوردستان، كه ئەمڕۆ 16/3/2021 دەرچووە، ئاماژە بە پلەبەرزکردنەوەی کارمەندانی ناوخۆ کراوە، كه 258 ئەفسەری فەرمانگە جیاوازەکانی وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرز کراوەتەوە.
وەکوو لە فەرمانەکە ئاماژەی بۆ کراوە،بڕیارى پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانە لە 14/7/2020وە جێبەجێ دەکرێ.
ههر لهمبارهیهوه سامی جەلال، بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومهنى هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: “ئەمڕۆ فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی ناوخۆ دەرکراوە و بەپێی ڕێنوێنییهكان جێبەجێ کراوە”.
ڕوونیشی کردەوە، بەهۆی چەند ڕێکارێک دەرچوونی فەرمانکە دوا کەوتووە، گوتیشی: “پاش ئەوەی ناوەکانیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان نێردرا، لەوێ وردبینی لە ناوەکانیان کراوە و پاشان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان نێردراوه، بۆیه کاتێکی زۆری پێچووە، بەڵام هەر ئەفسەرێک بەپێی شایستەبوونی خۆی، مافەکەی پێدراوە”.
س: باسنيوز