گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی جەژنی نەورۆز ڕادەگەیەنێت
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشووی رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ڕاگه‌یاند، لهيهكشهممهى هەفتەی داهاتوو تا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌مان حه‌فته له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تدا پشووی فه‌رمییه.
د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌مێك پێش ئێستا ڕايگه‌یاند :”بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە،ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 21 و 22 و 23ـی ئاداری 2021، بەپێی ڕۆژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکوومەت، پشووی فەرمییە.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ده‌شلێت :” جگە لەو ڕۆژانەش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە 24 و 25ـی ئاداری 2021، وەکوو پشووی فەرمی رادەگەیه‌نێت.
له كؤتايى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی نەورۆزدا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بن”.