فەرماندەیەكی رووسی پشگیری لە سەربەخۆی كوردستان دەكات
خواكورك
جەنەڕال ڤیاچێسڵاڤ تروبینکۆڤ فەرماندەی پێشووی دەزگای هەواڵگری رووسی ( كەی جی بی) رایدەگەێنێت، گەلی کوردستان مافی خۆیەتی ببێتە خاوەن دەوڵەتی خۆی و دەلێت پێشمەرگە لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، سەلماندی جەنگاوەری بەهێزە و پێویستە پشتیوانیی نێودەوڵەتی بکرێت.
لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، فەرماندەیەكی دەزگای هەواڵگری ( كەی جی بی) رووسی، بە ماڵپەری باسی راگەیاندووە، دەبێت هەموو جیهان رێز لە ویست و خواستی هەموو میللەتان بە کوردیشەوە بگرن”.
جەنەڕال ڤیاچێسڵاڤ تروبینکۆڤ، کە هاوکات رۆژنامەنووسێکی رووسییە و ماوەیەکیش جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە، دەلێت کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت، لەبارەی کاتی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستانیش رایگەیاند، ئێستا کاتییەتی.