جۆ بایدن جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كات

جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند: بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیھان بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕی، بەڵام رۆژە خۆشەکان نزیک بوونەتەوە و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کرد.

جۆ بایدن، راگەیەندراوێکی لەبارەی جەژنی نەورۆز کە وەکو مژدەبەخشی بەھار قبوڵکراوە بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە ھەموو کەسێک کرد لە ئێرانەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست، لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەورووپا.

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژەی بەوەکرد کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیھان بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕی و تەنانەت پیرۆزباییەکانیشیان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدەدەن و گوتی، دەبێت ئەوەمان لە بیرنەچێت لە دوای ئازار و لەدەستچوونەکانمان رۆژانی باشتر لەپێشمانە.

دەبێت پێکەوە بۆ ئایندەیەکی ھاوبەشی پڕ لە ئاشتی، خۆشگوزەرانی و لێبوردەیی کاربکەین.

Back to top button