ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی،ئهو وڵاته ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دەریایی لەگەڵ ئێران.
ڕاپۆرتەکە کە بێژەری كەناڵی ڕەسمی کان 11 بهڵاوی کردووەتەوە دەڵێت : “مەزەندە دەکرێت دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل ئامادەکاری بکات بۆ وەڵامدانەوەو هەڵکشانی ئەگەرەکانی ئێران لەروبەڕووبوونەوەی دەریایی .”
جگە لەوەش سەرۆکی ستافی سوپای ئیسرائیل ئاڤیڤ کۆخافی چووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەكەی بۆ تاوتوێکردنی کێشەی ئێران و نیگەرانی ئاسایشی ئیسرائیل لەوەی واشنتن بتوانێت نەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوهکیەکە .”