پۆلیسی هەولێر له‌باره‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی دریم ستی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌باره‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی دریم ستی، پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه‌ کە دووکەس کوژراوە، بەڵام ئەمە دوورە.

موقەدەم هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند: شەڕە تەقە لەنێوان چەند گەنجێک لە دریم سیتی شاری هەولێر روویدا، بەڵام سوپاس بۆ خوا له‌ ڕووداوەکە كه‌س نه‌ کوژراو و كه‌سیش بریندار نه‌بووه‌.

وتەبیژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد،  چەند میدیایەک، گرتەی ڤیدیۆی تەقەکردنەکەیان بڵاوکردەوە، وایان پیشانداوه‌ کە له‌ شه‌ره‌ ته‌قه‌كه‌دا دووکەس کوژراوە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و ھیچ کەسێک بریندار نەبووە و كه‌سیش نه‌ كوژراوه‌.

هۆگر عەزیز وتەبیژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: رووداوەکە لەسەر دەماقەڵەی نێوان چەند کەسێک بووە، سکاڵاش تۆمارکراوە و پۆلیسی هەولێر ئەو کەسانە دەستگیردەکات کە لە تەقەکردنەکەدا بەشدار بوون.

Back to top button