ئەفسەرێكی پێشمەرگە : دوو خولی گرنگى سەربازی لە ئەمریكا تەواو كرد
ئەفسەرێكی پێشمەرگە بهناوى ڕائيد ئهيوب حهمهدهمين بەشداری لە دوو خولی سەربازیی گرنگ له ئهمريكا كرد، كە بۆ ماوەی هەشت مانگ لە ئەمریكا بەردەوام بوو.
له ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە ئهمرۆ ههينى رايگهياند:” لە چوارچێوەی خشتەی مەشق و راهێنانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش كە خولەكانی دەرەوەی وڵاتیش لەخۆ دەگرێت، بەپێی چەند مەرج و رێنماییەك وەك تاقیكردنەوەی زمانی ئینگلیزی و سەركەوتن، ڕائید ئەیووب حەمەدەمین لە رشتەی گەیاندن وەرگیرا بۆ بەشداریكردن لە هەردوو خولی گەیاندن و فەرماندەیی سەربازی كە لە ئەمریكا بۆ ماوەی هەشت مانگ بەڕێوە چوو.
وهزارهتى پێشمهرگه راشيگهياندووه :” دوای تەواوكردنی ماوەی هەردوو خولەكە كە لە دوو ویلایەتی جیای ئەمریكا بەڕێوەچوو، ئەفسەرە كوردەكە بڕوانامەی زمانی سەربازی و بڕوانامەی سەركردایەتی گەیاندنی سەربازی بەدەست هێنا بۆ ئەوەی لە یەكە سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگە خزمەت بە پێشمەرگە و كوردستان بكات.
لەمبارەیەوە ڕائید ئەیوب حەمەدەمین ئهفسهرى بەشدار بوو له خولەكە ڕای گەیاند:”من یەكەمین و تەنها ئەفسەرم لە هەموو عێراق و كوردستان، كەبەشداریم كردووە لە خوولى ( Signal Captain Career course ) (سەركردایەتى و فەرماندەیى گەیاندنى سەربازى )، یەكێكە لە خوولە هەرە بەهێزەكان، كە ئەفسەرانى ووڵاتانى هاوپەیمانى ئەمەریكا و ناتۆ تێدا بەشدار دەبن.