هيڤيدار ئهحمهد و پێشهوا ههورامانى : یەکێتی خۆڵقێنەری باڵ باڵێنەن و ئێستا بچووکتر بوونەتەوەو دابەزیون بۆ ئاستی پێڕو گروپ نەک باڵ
له راگهيێندراوێكى هاوبهش دا دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی راپۆرتێكی كەناڵی ئاسمانى “گەلی كوردستان”ی سهر به یەكێتییان داوەتەوە كە بە ناوی میدیای فەرمی یەكێتی بڵاو كراوەتەوە و رايدهگهينن:” کێ باسی باڵ و دەنووک بکات، ئازادە، تەنها یەکێتی نەبێ کە خۆڵقێنەری ئەو باڵ باڵێنەن و ئێستا بچووکتر بوونەتەوەو دابەزیون بۆ ئاستی پێڕو گروپ نەک باڵ.
دهشلێن :سەد تکاو ڕجای دیکەش بکەن ئێمە هێشتا دەپرسین؟کەی خراپە پێتان دەڵێین،قاچاخی سیلاح مەکەن،زەوییە باشەکانی ناو شار مەدزن،نیسان پاترۆڵ تەوزیع مەکەن بۆ ئەوەی خەڵک لەناو خۆتان ئەمبەرو ئەوبەر پێبکەن، کەی خراپە دەڵێین سلێمانی مەخنکێنن،سەرانە لەکافتریاو مەتعەمی قەرەباڵغ و سەرمایەدارەکانی وەرمەگرن،کارگۆی مەتار بەکرێ مەدەن،دەرمانی قاچاخ داخڵ مەکەن، بۆ عاجزن دەڵێین داهاتی سلێمانی مەدزن و بیدەنە خەڵک!
له راگهيێندراوێكدا كه وهڵامى كهناڵى ئاسمانى گهلى كوردستانى سهر به يهكێتىيان داوهتهوه، هيڤيدار ئهحمهد و، پێشهوا ههورامانى رايانگهياندووه”کەناڵی بەناو (گەلی کوردستان) سەر بە میدیایی فەرمی یەکێتی راپۆرتێکیان بڵاوکردووتەوە و تێیدا نووسراوە بەدواداچوونی رۆژنامەوانی لەسەر هەردوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی پێشەوا تاهیر هەورامانی و هیڤیدار ئەحمەد، ئەم بابەتەش لە چەند ماڵپەڕێکی دیکە بڵاو بووەتەوە، دەنا نەماندەزانی هێشتا ئەم کەناڵە پەخشی ماوە”.
هەروەها لهوهڵامهكهياندا كه وێنهيهكى دراوه به دهزگاى ميديايى خواكوڕك دەشڵێن “زۆر دەمێک بوو ناوی ئەم کەناڵەمان نەبیستبوو بەڵام بەخۆیان و ئەوەی بابەتەکەی پێ نووسیون لەسەر ئێمە دەڵێین ئاشکراکردنی راستییەکانی نەناردنی بەشە پارەی ئیدارەی سلێمانی بۆ نێو خەزێنەی حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگی پێنج، ئێوەی زۆر ئێشاندووە و لە تەسەورتاندا نەبوو، بەردەوامیش دەبین لە دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەتان”.
دەقی وەڵامەكەی هيڤيدار ئهحمهد و پێشهوا ههورامانى بۆ كهناڵى گهلى كوردستانى يهكێتى:
چما یەکێتیش میدیای فەرمی هەیە؟
کەناڵی بەناو (گەلی کوردستان) سەر بە میدیایی فەرمی یەکێتی راپۆرتێکییان بڵاوکردووتەوە و تێیدا نووسراوە (بەدواداچوونی رۆژنامەوانی) لەسەر هەردوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی (پێشەوا تاهیر هەورامانی، هیڤیدار ئەحمەد) ئەم بابەتەش لەچەند ماڵپەڕێکی دیکە بڵاو بووەتەوە دەنا نەماندەزانی هێشتا ئەم کەناڵە پەخشی ماوە.
لەو راپۆرتەدا نووسراوە ” ماوەیەكە هەردوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی هێڤیدار و پێشەوا هەورامانی كەوتوونەتە لێدوان و قسە لەسەر زۆر بابەتی رۆژ كە بە نەتیجە دەچێتە گیرفانی حكومەتی ئێستای هەرێمی كوردستان”.
زۆر دەمێک بوو ناوی ئەم کەناڵەمان نەبیستبوو بەڵام بەخۆیان و ئەوەی بابەتەکەی پێ نووسیون لەسەر ئێمە دەڵێین “ئاشکراکردنی راستییەکانی نەناردنی بەشە پارەی ئیدارەی سلێمانی بۆ نێو خەزێنەی حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگی پێنج، ئێوەی زۆر ئێشاندووەو لەتەسەورتاندا نەبوو، بەردەوامیشدەبین لەدەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەتان.
بەڵێ هەتا سەر ئێسکان بەرگری لە قووتی خەڵکی خۆمان دەکەین. ئێمە بەرگریکاری ئەو سیاسەتەین کە حیزبەکەمان دایدەڕێژێت و ئامانجەکەی خزمەتی خەڵکی کوردستانە. حکومەت حکومەتی ئێمەیە و ئەوە ئێمەین بەرپرسیارەتیمان هەڵگرتووەو نامانەوێت وەک ئێوە خەڵک بخنکێنین و مووچەیان بدزین.
لەنێو پارتیدا تەنها و تەنها “یەک مەرجەع” هەیە، ئەویش جەنابی سەرۆک بارزانییە و دوای ئەوە هەر هەموومان لەژێر سایەی ئەو مەرجەعە خزمەتی کوردستان دەکەین. کێ باسی باڵ و دەنووک بکات، ئازادە، تەنها یەکێتی نەبێ کە خۆڵقێنەری ئەو باڵ باڵێنەن و ئێستا بچووکتر بوونەتەوەو دابەزیون بۆ ئاستی پێڕو گروپ نەک باڵ.
هەر لەو بەناو “بەدواداچوونی رۆژنامەوانی”یەی میدیای یەکێتیدا هاتووە کە ” تكایە فۆكەسەكەتان لەسەر ئەملا لابەرن و هەزارەها دۆسیە و كێشە و گەندەڵی لای خۆتان هەیە بوێرن لەسەری قسەبكەن و هەڵی دەنەوە و ئەوە ئەرز و ئەوەش گەز”.
سەد تکاو ڕجای دیکەش بکەن ئێمە هێشتا دەپرسین؟
کەی خراپە پێتان دەڵێین،قاچاخی سیلاح مەکەن،زەوییە باشەکانی ناو شار مەدزن،نیسان پاترۆڵ تەوزیع مەکەن بۆ ئەوەی خەڵک لەناو خۆتان ئەمبەرو ئەوبەر پێبکەن، کەی خراپە دەڵێین سلێمانی مەخنکێنن،سەرانە لەکافتریاو مەتعەمی قەرەباڵغ و سەرمایەدارەکانی وەرمەگرن،کارگۆی مەتار بەکرێ مەدەن،دەرمانی قاچاخ داخڵ مەکەن، بۆ عاجزن دەڵێین داهاتی سلێمانی مەدزن و بیدەنە خەڵک!
هیڤیدار ئەحمەد
پێشەوا هەورامانی