بەریتانیا،هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات
كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر،سه‌ركۆنه‌ی هێرشه چه‌كدارييه‌كه‌ی ئه‌مرۆى په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كات كه بوو هۆى شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه .
له تویتێكدا جێیمز سۆرنتۆن، کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر،له‌لاپه‌ره‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر له باره‌ی هێرشی په‌كه‌كه‌وه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه بة زمانى كوردى نووسیویه‌تی: “هێرشەکەی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە، کە بووە هۆی شه‌هیدبوونی پێنج کەس و برینداربوونی چەندین کەسی دیکە، سەرکۆنە دەکەم و سەرەخۆشیی خۆشم ئاراستەی خانەوادەی قوربانییەکان دەکەم.
ئیدانەی ھێرشەکەی ئەمڕۆی پەکەکە دەکەم کەبووە ھۆی کوژرانی پێنج پێشمەرگە وبرینداربوونی ژمارەیەکی تر. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم
— James Thornton (@UKThornton) June 5, 2021