جووتيار عادل : حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو مەلەفی گرنگ دەنێرێتە بەغدا

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكى گرنگى په‌يوه‌ست به‌ ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى كردوو هه‌روه‌ها ئاشكراى ده‌كات : له‌م حه‌فته‌يه‌ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو مەلەفی گرنگ دەنێرێتە بەغدا
لە پەرلەمانی کوردستان دیدارێک لەبارەی ئاڵنگاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە پەراوێزی دیدارەکەدا جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی پەکەکە، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا و مووچەی مووچەخۆران قسەی کرد.
 د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ رۆژنامه‌نووسانى  رایگەیاند، “دوای سەردانی یەک لەدوای یەکی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەم هەفتەیە دوو مەلەفی گرنگ دەنێردرێن بۆ بەغدا کە یەکێکیان پەیوەستە بە بابەتی خەرجییەکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێندرێت و بەشێکیان پەیوەستە بە داهاتەکانی نانەوتیی فیدراڵی و لە ئایندەیەکی نزیکدا ، رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە “کە بەشێکی چووەتەبواری جێبەجێکردنەوە”.
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشی، هیواخوازين لە ئایندەیەکی نزیکدا بەغدا بەشەبودجە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

جووتیار عادل هەروەها رایگەیاند: ”هەندێک پێشێڵکاریی یاسا لە هەندێک لە خاڵە سنوورییەکان هەیە و وەزارەتەکانی کاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ ئامادەییان بۆ رێگرتن لە پێشێڵکاری و کارە نایاساییەکان لەو دەروازانە، دەربڕیوە و  بەپێویستی ده‌زانين یاسا وەک خۆی جێبەجێ بکرێ و هێز و لایەنە سیاسییەکانیش جددیتر هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن لەسەر کۆتاییهێنان بەو پێشێڵکاری و کارە نایاساییانە.

له‌باره‌ى پێدانى مووچه‌ش جووتیار عادل گوتى:  مووچه‌ دابه‌شكردن لە کاری لەپێشینەی حکومەتە و حكومه‌تى هه‌رێم لەگەڵ ئەوەدایە بژێویی خەڵک بەباشی رابگیرێت و مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت ، ئێمە گوتوومانە 25ـی مانگ مووچە دابەشدەکرێت و پشت بەخوا بەردەوام دەبێت .”

 

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ دەستدرێژییه‌كانى پەکەکە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شەهیدکردنی ژمارەیەک پێشمەرگە  گوتى : هێرشەکە بۆ سەر سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و پێویستە حکوومەتی عێراق کاری جددی بکا بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی.

جوتیار عادل هه‌روه‌ها گوتيشى :” بەیاننامەی حکوومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پەیامی کونسوڵخانەی ئەمریکا و بەریتانیا لەبارەی هێرشەکەی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە ”پەیامی ناڕاستەوخۆ“ی هەرێمی کوردستانه‌ بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی دەستدرێژییەکانی پەکەکە،”.

گوتەبێژی حکوومەت له‌كۆتايى لێدوانه‌ رۆژنامه‌نووسيه‌كه‌ى گوتيشى، بەداخەوە پەکەکە بووەتە هۆی شەهیدبوون و ئاوارەبوونی خەڵک و مەترسی لەسەر ناوچەکە و ئاسایشی نێودەوڵەتیش دروست کردووە.

 

Back to top button