مه‌لا به‌ختيار : كاتی هاتووە په‌كه‌كه بیر لە چۆنێتی چارەسەر كردن بكاتەوە، ئەمەش بە رەچاوكردنی مافە یاساییەكانی هەرێم و دور خستنەوەی مەترسی لەسەر خەڵك و پێشمەرگە دەكرێ

مه‌لا به‌ختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى هێرشى چه‌كدارى په‌كه‌كه و شه‌هيد كردنى 5 پێشمه‌رگه ده‌لێ :” كاتی هاتووە ( P.K.K ) بە رۆشنی بیر لە چۆنێتی چارەسەر كردن بكاتەوە. ئەمەش بە رەچاوكردنی مافە یاساییەكانی هەرێم و دور خستنەوەی مەترسی لەسەر خەڵك و پێشمەرگە دەكرێ. جارێ رێگای دانوستانیش دانەخراوە !
مه‌لا به‌ختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نوسینێكدا کە لە فەیسبووکی خۆی له ژێر ناونيشانى ( شەهید كردنی ( 5 ) پێشمەرگە و چارەسەر !) بڵاویکردوەتەوە نووسيوويه‌تى :”دەمێكە، ناكۆكی و كێشەكان لە دەڤەری كۆنترۆڵكراوی ( P.K.K ) پەنگ دەخوات. بە هۆی بونی گەریلاوە، ناوچەكە دوچاری زیانی زۆر دەبێ.
ده‌شلێت :” لە ماوەی رابردودا P.K.K لەگەڵ پارتی و حكومەت لەو دەڤەرەدا، بەردەوام كێشەیان قوڵتربووە. توركیاش بێ پەروا، سەروەری سنور پێشێل دەكات. گەیشتە شەهید كردنی ( 5 ) پێشمەرگەش. كە ئەمەیان جەرگبڕە..”
هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى :” دۆخەكە وا بمێنێتەوە، روداوی جەرگبڕتری لێدەكەوێتەوە و لە گرێژنەش دەردەچێ. كاتی هاتووە ( P.K.K ) بە رۆشنی بیر لە چۆنێتی چارەسەر كردن بكاتەوە. ئەمەش بە رەچاوكردنی مافە یاساییەكانی هەرێم و دور خستنەوەی مەترسی لەسەر خەڵك و پێشمەرگە دەكرێ. جارێ رێگای دانوستانیش دانەخراوە !