تەرمی مناڵێك لەسەر شەقام فڕێدەدرێت

لەرووداوێکی تراژیدیدا کە کەرتی تەندروستی عێراق دەخاتە ژێر مایکرۆسکۆبەوە. دوای ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب لەبەغدا ، چالاکوانان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە جەستەی منداڵێکی تازە لەدایک بوو دەردەخات لەسەر زەوی لەنەخۆشخانەیەکی شاری بەسرەی باشووری عێراق فڕێدراوە.

چالاکوانان گوتیان، “هۆکاری فڕێدانی تەرمەکەی بۆ داخستنی ساردکەرەوەکەی مردووەکان و ئامادەنەبوونی سەرپەرشتیارەکەی بووە بۆ ھێشتنەوەی تەرمەكە لە نەخۆشخانە بۆ چەند كاتژمێرێك.”

 

س : ئه‌لحه‌ده‌س alhadath.net

Back to top button