توێژهرێكى ئيسلامى سياسى : ئەوەی میدیای کۆمەڵ دەیڵێت شتی هەڕەمەکی نیە
چاودێران ههلوێستى ميدياى كۆمهڵى دادگهرى لهبهرامبهر شههيدكردنى پێشمهرگهى كوردستان بهدهستى چهكدارانى پهكهكه به هەڵوێستێكی مونافیقانە و نامەردانەیان وهسفدهكهن و دهلێن گرتووەتە ئەوەی میدیای کۆمەڵ دەیڵێت شتێكی هەڕەمەکی نیە.
لای خۆشیانەوە، سۆران سێوکانی توێژەری ئیسلامی سیاسی، ڕای گەیاندووه، ئەوەی میدیای کۆمەڵ دەیڵێت شتی هەڕەمەکی نیە، کە بە فەڵەستینیەک دەڵێت شەهید و بە پێشمەرگە دەڵێت کوژراو، گووتی “ئەوە کرۆکی عەقیدەو بیرو باوەڕی هەموو ئایدۆلۆجیا ئیسلامیەکانە، کە لەکاتێکدا فەلەستینیەکان بەرگری لەخاکێک دەکەن کە هی خۆیان نیە، بەڵام پێشمەرگە لەسەر خاکی خۆی بەرگری دەکات، کەچی لای ئەوان فەڵەستینی شەهید و پێشمەرگە کوژراون”.
ئهو توێژهرهى ئيسلامى سياسى بۆ باسنيوز راشی گەیاندووه، زاراوەی شەهید زاراوەیەکی دینیە تەنیا کەسێک لە ئایینی ئیسلامیدا شەهیدە کە موسوڵمان بێت، کە ئەگەر دیفاع لەخاکی خۆیشی بکات هەر شەهیدە، بەڵام کەسێک موسوڵمان نەبێت بە شەهید دانانرێت، گووتیشی “لێرەدا دەردەکەوێت کەوایە میدیای کۆمەڵ پێشمەرگە بە موسوڵمان نازانن، بۆیە بەلایانەوە ناشەرعیە گەر بەشەهید ناویان بەرن”.
لاى خۆشيهوه هۆگر نێروهيى چاودێرى سياسى ، لهبهرامبهر ئهو ههلوێستهى ميدياكانى سهر به كۆمهلى دادگهرى رووى نووسينێكى دهكاته عهلى باپير و له بهشێكى نووسيوويهتى:”لهکام کتێبی ئاسمانی ھاتووە کە کەسێک لەسەر خاکی خۆی شەھید بکرێت بەکوژراو لەقەڵەمی بدەن! پێشمەرگە نەچووە قودس داگیربکات بۆ ئەوەی ئێوە بەکوژراوی بزانن! پێشمەرگە نەچووە مزگەت بڕوخێنێت بۆ ئەوەی ئێوە بەکوژراوی بزانن! پێشمەرگە نەچووە خاکی وڵاتێک داگیربکات بۆ ئەوەی ئێوە بەکوژراوی بزانن! پێشمەرگە دەستی لەشەھیدکردنی نەوەکانی پێغەمبەریش نەبووە بۆ ئەوەی ئێوە بەکوژراوی بزانن!”
دهشلێت:”جەنابی عهلی باپیر پێشمەرگە ھەمیشە لەگەڵ ستمەلێکراو بووە دژی ستەمکار جەنگاوە، زیاتر لەدوو ھەزار شەھید و یازدە ھەزار برینداری لەپێناو نیشتیمان و مرۆڤایەتی من و تۆ و ھەموو خەڵکی کوردستان دا لەشەڕی دژ بەداعش، پێشمەرگە، شکێنەری ئەوھێزە تاریک پەرستانەبوو لەناوچەکە کە بەرگری لەمرۆڤایەتی کرد لەھەڕەشەیەکی جدی لەناوچون، پێشمەرگە بەرگری لە ئاینی مەسیح و کەنیسەکانیان و ئێزدی ولالەشەکانیان، موسڵمان و مزگەوتەکانیان و، ئەرمنی و زەردەشتیەکان وکاکەیی هەموو ئاین و ئاینزاکان وبێ ئاینەکان کرد لەشەڕی دژبە داعش،ھەروەھا بەرگری لەھەمو مرۆڤایەتی کرد جارێکی تر سەقامگیری و پێکەوەژیانی گەڕاندەوە بۆ ناوچەکە.