مۆنیومێنتێك لە ئۆكراین دەكرێتەوە

 

ڤۆلۆدیمیر زێلەنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئێوارەی چوارشەممە لە تەلەفۆندا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بێنێت قسەی کرد و هیوای بەختی بۆ خواست لە ڕۆڵە نوێیەکەیدا .

ھاوكات سەرۆک زێلەینسکی بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئۆکرانیا بکات بۆ کردنەوەی مۆنیومێنتێکی نوێی یادەوەری هۆلۆكۆست لە لە مانگی ئەیلوولدا . سەرۆک وەزیران سوپاسی سەرۆکی ئۆکرانیای کرد و ئەویش بانگهێشتی کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئیسرائیل بکات و سەنتەرێکی داهێنانی ئۆکرانی لە ئۆرشەلیم بکاتەوە .

Back to top button