ئەفسەرێکى پلە بەرزى دژەسیخوڕى چینى نهێنى گرنگ بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانى ولایەتە یەکگرتووەکان ئاشکرادەکات
بەپێی ماڵپەڕى SMARTZUNE، ئەفسەرێکی دژەسیخوڕی چینى بەناوی Dong Jingwei، لە ساڵى 2018ەوە جێگرى وەزیرى ئاسایشى دەوڵەت بووە و بەرپرس بووە لە ئەرکەکانى ئەم وەزارەتە لە بوارى دژەسیخوڕیدا لەناو چیندا، هەڵهاتووە بۆ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێستا لەژێر دەستى هەواڵگرى بەرگرى ئەمریکادایە.
ناوبراو چەند زانیارییەکى زۆر نهێنى ئاشکرا کردووە، گرنگترینیان بریتین لە، نموونەى چاوەڕوانکراوى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و زیانگەیاندن بە ئەمریکا و جیهان. و تۆمارى ووردى دارایی ئەو رێکخراو و حکومەتانەى پاڵپشتى توێژینەوەکانى تایبەت بە SARS- COVID-2یان کردووە، لەگەڵ چەند توێژینەوەیەکى ترى پەیوەست بە جەنگى بایۆلۆجییەوە. ھەروەھا ناوى ئەو هاوڵاتییە ئەمریکیانەى هەواڵگرى دەدەن بە چین، و ناوى ئەو سیخوڕە چینیانەى لەناو ئەمریکا کاردەکەن، ھەروەھا ئاشکراکردنی تۆمارى دارایی سەرمایەدارە ئەمریکییەکان و بەرپرسە گشتییەکان کە پارەیان لە چین وەرگرتووە، و وردەکارى بینینى بەرپرسە فەرمییە ئەمریکییەکان لەگەڵ سیخوڕە چینییەکان و ئەندامەکانى هەواڵگرى دەرەوەى رووسیا (SVR).
زانیارییەکی تر کە بە ئەمریکا دراوە بریتییە لەوەی کە چۆن حکوومەتى چینى توانیویەتى دەستیبگات بە سیستەمى پەیوەندییەکانى CIA، کە بۆتە هۆکارى گیانلەدەستدانی چەندین هاوڵاتى چینى کە لەگەڵ ئەم دامەزراوە هەواڵگرییە کاریان کردووە.