گوته‌بێژى وەزارەتی پەروەردە: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی له‌كاتى خۆى ئه‌نجام ده‌درێت و دوانه‌خراوه‌

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌،لە ژماره‌يه‌ك په‌يج و ماڵپه‌ر له‌ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە بە واژۆی د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە كه‌ ،”کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهۆی جەژنی قوربانەوە بۆ 1-08-2021 دواخراوە .”

له‌مباره‌يه‌وه‌، سامان سیوه‌یلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا گوتى،” تاقی كردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 ى ئاماده‌یی له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت  و، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ناڕاستن كه‌ تاقی كردنه‌وه‌كان دواخرابن له‌ رۆژی 25 -7 – بۆ 1 – 8 – 2021 .

سيوه‌يلى گوتيشى:” تاقی كردنه‌وه‌كان له‌ كاتی خۆیدا به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ ئه‌نجامده‌درێت .

به‌پێ ى ئه‌و خشته‌يه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڵاويكردۆته‌وه‌، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە 25-07-2021 دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەممە 18-8-2021 کۆتایی دێت.

Back to top button