نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایده‌گه‌ێنێت، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویی هه‌ولێر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسایه و ئه‌و جۆره كارانه عێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌بات.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاسایه و ئه‌و جۆره كارانه عێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌بات.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌شڵێت: ئه‌و هێرشانه ته‌نیا عێراقییه‌كان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و نابێت شه‌رعیه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
شەوی رابردوو 6ی 7ی 2021، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.