ڤيديۆ : لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم، ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان و ڕەخساندنى ٥٠ هەزار هەلى کار ههبووه
فەرمانگەى میدیاو زانیارى حكوومهتى ههرێمى كوردستان داتا و زانيارى نوێ ى دوو ساڵى تهمهنى كابينهى نۆيهمى حكوومهتى ههرێمى كوردستان بڵاو دهكاتهوه و دهلێ : لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم، ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان و ڕەخساندنى ٥٠ هەزار هەلى کار ههبووه .
لەم دوو ساڵەى ڕابردوو، سەرەڕاى چەندین قەیرانى گەورەى وەک بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا و شکستى ئابوورى لە دونیا و نزمى بەهاى نەوت، بەڵام حکومەتى هەرێم کاری لەسەر کشتوکاڵ و ڕێگاوبان، كارەبا، سەرچاوەكانی ئاو، تەندروستی، و زۆر پرسى دیکە کردووە و بەمەش هەلێکی زۆرى كار له كەرتی تایبەت بۆ هاووڵاتیان ڕەخسێنراوە.
لە خوارەوەش وردەکارى وەبەرهێنان لە ١٦ ساڵى ڕابردوو دەدەینەوە و بەراوردى دەکەین بەم دوو ساڵەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم تا ڕوون ببێتەوە کە چى کراوە و ئامانجەکان چەندیان بەدی هاتوون:
وەبەرهێنان لە ساڵى ٢٠٠٦ تا ٢٠٢١:
شایەنى باسە لە سەرەتای دامەزارندنی “دەستەی وەبەرهێنان”ـەوە تا ئێستا واتە لە ڕێکەوتى (١/٨/٢٠٠٦ تا ٢٠/٦/٢٠٢١ى زایینى)، مۆڵەت بە (١١٢٦) پڕۆژە لە ١٣ سێکتەری جیاواز دراوە کە لەو ژمارەیە ئێستا (٩٨٠) مۆڵەتیان بە سەرمایەی (٥٧ ملیار و ٨١٦ ملیۆن دۆلار) کاریان پێ دەکرێت و (١٤٦) مۆڵەتیش بە سەرمایەی (١٦ ملیار و ٩٢٦ ملیۆن دۆلار) هەڵوەشێندراونەتەوە کە بڕیار وایە تا تەواوبوونى کابینە و لە سەرووى ٢٠٠ هەزار هەلى کارى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش دابین بکرێت.
سەرمایەی بەگەڕخراو لە پارێزگاکان:
پارێزگاى هەولێر: ٤٣٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٤ ملیار و ٣٦١ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٥٩.٤٣% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان
پارێزگاى سلێمانی: ٢٦٨ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٦ ملیار و ٩١٤ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٢٩.٢% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان (ههڵهبجه ٤ پڕۆژە ، گهرمیان ٣٦ پڕۆژە، راپهڕین ١٨ پڕۆژە، سلێمانی ٢١٠ پڕۆژە)
پارێزگاى دهۆک: ٢٧٥ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ١١.٣١% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.
جۆرى سەرمایە:
وەبەرهێنانی بیانی: ٤٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥ ملیار و ٧١ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٨.٧٧% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.
وەبەرهێنانی هاوبەش: ٢٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣ ملیار و ٧١٣ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٦.٤٢% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.
وەبەرهێنانی خۆماڵی: ٩١١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٤٩ ملیار و ٣١ ملیۆن دۆلار، کە دەکاتە ٨٤.٨% لە سەرمایەی گشتی
سەرمایەگوزارى بە پێى ساڵەکان:
ساڵی ٢٠٠٨: ١ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠٠٩: ٣ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١٠: ٤ ملیۆن و ٣٢٠ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١١: ٣ ملیۆن و ٥٢٣ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١٢: ٦ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١٣: ١٠ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١٤: ٢ ملیۆن و ٨١٣ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١٥: ٣ ملیۆن و ١٨٣ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١٦: ٢ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١٧: ٧٦٩ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١٨: ٣ ملیۆن و ١٣٣ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠١٩: ٢ ملیۆن و ٧٥٢ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠٢٠: ٢ ملیۆن و ١٥ هەزار دۆلار
ساڵى ٢٠٢١: ٥ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار دۆلار
وەبەرهێنان لە کابینەى نۆیەم:
لە ساتى دامەزراندنى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە تا ئێستا واتە لە ڕێکەوتى (٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٢٠/٦/٢٠٢١ى زایینى)، (٨٦٠) پڕۆژه پێشكهش به دهستهی وهبهرهێنان كراون کە (٧٠٣) پڕۆژەیان بە سەرمایەی ١٦ ملیار و ٦٨٠ ملیۆن و دۆلار پەسەند کراون و (٨٩) پڕۆژەش پەسەند نەکراون و (٦٨) پڕۆژەش هێشتا بڕیاریان لەسەر نەدراوە. پێشبینی دەکرێت لە پڕۆژە پەسەندکراوەکاندا نزیکەى (٤٨٧٩٣) هەلى کار دابین بکەن.
دابەشبوونى پڕۆژە پەسەندکراوەکانى کابینە:
دابەشبوونى ئەو (٧٠٣) پڕۆژە پەسەندکراوەى ئەو دوو ساڵەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەر پارێزگا و یەکە کارگێڕییەکانى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیەیى خوارەوەیە:
پارێزگاى هەولێر: ٢٧٥ پڕۆژە
پارێزگاى سلێمانى: ٢٣٣ پڕۆژە
پارێزگاى دهۆک: ٩٨ پڕۆژە
پارێزگاى هەڵەبجە: ٢٣ پڕۆژە
ئیدارەى گەرمیان: ٥٧ پڕۆژە
ئیدارەى ڕاپەڕین: ١٧ پڕۆژە
سێکتەرى پڕۆژه پەسەندکراوەکانى کابینە:
ـ سێكتهری بازرگانی: (١٧٦) پڕۆژە بە سەرمایەى (٢ ملیار و ٣٨٧ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٣٤٧ دۆلار)
ـ سێكتهری پیشەسازى: (١٦٧) پڕۆژە بە سەرمایەى (٤ ملیار و ٨٠٢ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ٦٢٥ دۆلار)
ـ سێكتهری گەشتیارى: (١٠٠) پڕۆژە بە سەرمایەى (٦ ملیار و ١٩٨ ملیۆن و ٣٤٧ هەزار و ١٠٩ دۆلار)
ـ سێكتهری كشتوكاڵ: (٦٠) پڕۆژە بە سەرمایەى (٧٠٠ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار و ٢٤٣ دۆلار)
ـ سێكتهری تهندروستی: (٥٢) پڕۆژە بە سەرمایەى (٢٥١ ملیۆن و ٦٤٣ هەزار و ٣١٢ دۆلار)
ـ سێكتهری پهروهرده: (٥٠) پڕۆژە بە سەرمایەى (١٤٥ ملیۆن و ٢٣٢ هەزار و ٣٦٧ دۆلار)
ـ سێكتهری نیشتهجێبوون: (٣٥) پڕۆژە بە سەرمایەى (٦٧٧ ملیۆن و ٢٨٧ هەزار و ١٦ دۆلار)
ـ سێكتهری وهرزشی: (٢٢) پڕۆژە بە سەرمایەى (٣٤٤ ملیۆن و ٧٧٢ هەزار و ٧٤٨ دۆلار)
ـ سێكتهری خزمهتگوزاری: (٢٢) پڕۆژە بە سەرمایەى (٩٨٢ ملیۆن و ٦١٧ هەزار و ٤٣٧ دۆلار)
ـ سێكتهری فێركردن: (٩) پڕۆژە بە سەرمایەى (١٩ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار و ٩٠٠ دۆلار)
ـ سێكتهری گواستنهوه و گهیاندن: (٤) پڕۆژە بە سەرمایەى (١٩ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار و ٩٠٠ دۆلار)
ـ سێكتهری كارهبا: (٤) پڕۆژە بە سەرمایەى (٦ ملیۆن و ٦٤٢ هەزار و ٢٥٣ دۆلار)
ـ سێكتهری رۆشنبيرى: (١) پڕۆژە بە سەرمایەى (٣ ملیۆن دۆلار)
ـ سێكتهری هونەرى: (١) پڕۆژە
لێخۆشبوونی ڕسوماتی گومرگی کابینە:
لە کابینەی نۆیەم لە ڕێکەوتى ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٢٣/١٢/٢٠٢٠ى زایینى، (٢٥٠) کۆنووسی لێخۆشبوونی گومرگی کراوە، پاڵپشت به بڕگەکانی ٣،٤،٥،٦ی ماددەی ٥ی یاسای وەبەرهێنان بەخشین کراوە بۆ هێنانی پارچەی یەدەگ و کەرەستەی خاو و ئامێر و کەلوپەل و پێداویستی بۆ پڕۆژەکان.
پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانى دوو ساڵى کابینە:
لەم دوو ساڵەى کابینەى نۆیەمدا لە کۆى (٧٠٣) پڕۆژە پەسەندکراوەکە، مۆڵەت بە (١٣١) پڕۆژەى وەبەرهێنان دراوە بە سەرمایەى (٨ ملیار و ٣٤٦ ملیۆن دۆلارە) لەسەر ڕووبەری (٨٤٠١ دۆنم) کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت:
پارێزگاى هەولێر: ٥٤ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیار و ٥٣٤ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٧٨.٣٠% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.
پارێزگاى سلێمانی: ٤٠ پڕۆژە بە سەرمایەی ١ ملیار و ٢٥٦ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ١٥% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان (ههڵهبجه ١ پڕۆژە، گهرمیان ٥ پڕۆژە، ڕاپهڕین ٣ پڕۆژە، سلێمانی ٣١ پڕۆژە).
پارێزگاى دهۆک: ٣٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٥٥ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦.٦٥% لە سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان.
جۆرى پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی دوو ساڵى کابینە:
وەبەرهێنانی خۆماڵی: ١٢٩ مۆڵەت (٥٢ پڕۆژە لە هەولێر، ٤٠ پڕۆژە لە سلێمانی، ٣٧ پڕۆژە لە دهۆک) بە سەرمایەى (٨ ملیار و ٣٢٨ ملیۆن ٥٢٦ هەزار دۆلار).
وەبەرهێنانی هاوبەش: ٢ مۆڵەت لە هەولێر بە سەرمایەى (١٧ ملیۆن ٥٦٦ هەزار دۆلار.
مۆڵەتى هەڵوەشاوەى پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی دوو ساڵى کابینە:
هەر لەم کابینەیەدا (٣٢) مۆڵەتی وەبەرهێنان هەڵوەشاوەتەوە بە سەرمایەى ٢ ملیار و ٤٥١ ملیۆن دۆلار کە بە پێى پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە (پارێزگاى هەولێر ١٣ پڕۆژە بە بڕى ١ ملیار و ١٦٧ ملیۆن دۆلار، پارێزگاى سلێمانى ٤ پڕۆژە بە بڕی ٣٥٩ ملیۆن دۆلار و پارێزگاى دهۆک ١٥ پڕۆژە بە بڕی ٩٢٤ ملیۆن دۆلار).
دابەشکارى پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکان بە پێى ساڵ:
یەکەم: لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى، (١٦١) پڕۆژە پێشکەش به دهستهی وهبهرهێنان كراون کە (١٢٣) پرۆژەیان پەسەند کراون و کە (٥٥ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەولێر و ٤٢ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى سلێمانى و ١٨ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى دهۆک و ٥ پڕۆژەیان بەر ئیدارەى گەرمیان و ٣ پرۆژەشیان بەر ئیدارەى ڕاپەڕین) کەوتوون.
دووەم: لە ساڵى ٢٠٢٠ى زایینى، (٣٥٥) پڕۆژە پێشکەش به دهستهی وهبهرهێنان كراون کە (٢٩٣) پرۆژەیان پەسەند کراون و کە (١٣٢ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەولێر و ٧٤ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى سلێمانى و ٤٣ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى دهۆک و ٨ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەڵەبجە و ٣٢ پڕۆژەیان بەر ئیدارەى گەرمیان و ٤ پرۆژەشیان بەر ئیدارەى ڕاپەڕین) کەوتوون.
دووەم: لە ساڵى ٢٠٢١ى زایینى، (٣٤٤) پڕۆژە پێشکەش به دهستهی وهبهرهێنان كراون کە (٢٨٧) پرۆژەیان پەسەند کراون و کە (٨٨ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەولێر و ١١٧ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى سلێمانى و ٣٧ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى دهۆک و ١٥ پڕۆژەیان بەر پارێزگاى هەڵەبجە و ٢٠ پڕۆژەیان بەر ئیدارەى گەرمیان و ١٠ پرۆژەشیان بەر ئیدارەى ڕاپەڕین) کەوتوون.
سێکتەرى پڕۆژه مۆڵەتپێدراوەکانی دوو ساڵى کابینە:
ـ سێكتهری پیشەسازی : ٤١ پڕۆژە بە سەرمایەى (١ ملیار و ٤٨٧ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ١٧.٨٢%
ـ سێكتهری نیشتەجێبوون: ٩ پڕۆژە بەسەرمایەى (٨٠٥ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٩.٦٤%.
ـ سێكتهری فێرکردن : ١٣ پڕۆژە بەسەرمایەى (١٩٠ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٢.٢٧%
ـ سێكتهری کشتوکاڵی : ٦ پڕۆژە بەسەرمایەى (٢٢٩ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٢.٧٥%
ـ سێكتهری بازرگانى : ٢٥ پڕۆژە بەسەرمایەى (٣٥٢ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٤.٢٢%
ـ سێكتهری گەشتیاری : ٢١ پڕۆژە بەسەرمایەى (٥ ملیارو 88 ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٦٠.٩٦%
ـ سێكتهری تەندروستى : ٩ پڕۆژە بەسەرمایەى (٧٣ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٠.٨٨%
ـ سێكتهری وەرزش : ٤ پڕۆژە بەسەرمایەى (٥٣ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٠.٦٤%
ـ سێكتهری هونەری : ١ پڕۆژە بەسەرمایەى (٩ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٠.١١%
ـ سێكتهری خزمەتگوزاری : ٢ پڕۆژە بەسەرمایەى (٥٧ ملیۆن دۆلار) کە ڕێژەکەى دەکاتە: ٠.٦٩%