خشته‌ى نوێ ى مووچه‌ بڵاو كرايه‌وه‌… سبه‌ى چەندین وەزارەت و دەستە مووچه‌كانيان دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، “سبەی مووچـەی 17 وەزارەت و دەستە بە میکانیزمی مانگی پێشوو [لێبڕینی 21٪] دابـەش دەکـرێت.”
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، سبەی پێنجشەممە 08-07-2021 مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەشدەکرێن، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان،
ئەنجوومەنی دادوەری،
وەزارەتی داد،
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان،
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی،
وەزارەتی پلاندانان،
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی،
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن،
دیوانی چاودێریی دارایی،
دەستەی مافی مرۆڤ،
دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،
دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان،
دەستەی دەستپاكی، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین.

 

س:رووداو

Back to top button