ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی دەکات.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/03/په‌رله‌مانى-عێراق.jpg2_.jpg)
سبه‌ى سێشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆدەبێتەوە و يه‌كێك له برگه‌كانى كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه‌شى لێپرسینەوە ده‌بێت لە وەزیری دارایی .
به‌پێ ى خشته‌ى كارى دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێداهاتووه :” کاتژمێر 1ـی دواى نيوه‌رۆى سبه‌ى سێشەممە 13-7-2021، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 4ـی ئاسایی وەرزی یاسادانانی دووەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش كه له خشته‌ى دانيشتنه‌كه هاتووه و دوازده بڕگه‌يه به‌مشێوه‌يه ده‌بێت:
یەکەم:دەنگدان لەسەر لێژنەی زانایان بۆ دیاریکردنی ئەنجامانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ
دووەم:بەردەوامیی دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای یانە وەرزشییەکان
سێیەم: دەنگدان لەسەر پێشنازەیاسای پاراستنی فەرمانبەری مافپەروەر
چوارەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەی چوونە پاڵی عێراق بۆ رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای مافی مانەوەی بیانییەکان (ئیقامە)
شەشەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای سەندیکای پرۆگرامسازانی عێراق
حەوتەم: لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی
هەشتەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری 21ـەمی یاسای خاوەندارێتی
نۆیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای رێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکان
دەیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یاسای پارێزەرایەتی
یازدەیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پاراستنی منداڵ
دوازدەهەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بەدەست خستنەوەی داهاتەکانی گەندەڵی.