په‌رله‌مان : ئامادەکاری بۆ پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت
لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان له‌باره‌ی ٢٠٠ ملیار دینارەکەى به‌غدا ڕه‌وانه‌ى كردووه بڕیارى دا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت و ئاماده‌كاریی بۆ بەڕێوەبردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كيش ده‌كات له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
له راگه‌يێدراوێكدا لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، رايگه‌ياندووه :” لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، كۆبووه‌وه , گفتوگۆى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و داهاته‌كان و باج و هاتنی ٢٠٠ ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدرالیی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد”.
له راگه‌ێندراوه‌كه‌ى ليژنه‌ى دارايى هه‌روه‌ها هاتووه : “دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا له‌باره‌ى ئه‌و پرسانه، بڕیار درا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانى هه‌رێمی کوردستان به لیژنه‌كە بدات، هه‌روه‌ها حكوومەت ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى هاتنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه و میكانیزمی خه‌رجكردنی بداته لیژنه‌كه”.
لیژنەکە گه‌يشتووه به‌و برياره‌ى كه بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه، ئاماده‌كارى بكڕێ بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه.