وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: لەم کابینەیەدا زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژە به گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له ڕووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان، یه‌كێكه له وه‌زاره‌ته گرنگ و فرا‌وانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژانه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان هه‌یه. له زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی هاووڵاتییان و خزمه‌تگوزاری گشتی، كاری گه‌وره‌ی كردووه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌زاره‌ت، رايگه‌ياند: خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌سه‌ر چوار سێكته‌ردا دابه‌ش بووه:
یه‌كه‌م: سێكته‌ری شاره‌وانی، بواره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك، شه‌قام و ڕێگه‌وبان، شۆسته‌ی ناو شاره‌كان، ڕووبه‌ری سه‌وازیی و پاركه‌كان و نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی، به‌ڕێوه‌بردنی زه‌ویوزار و بواری مۆڵه‌تی بینا و بواری دیكه‌یش له خۆ ده‌گرێت.
دووه‌م: سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ کە ئه‌ركی دابینكردنی ئاوی خاوێنه له ڕێگه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی و دروستكردنی تۆڕی گه‌یاندنی ئاو و ئاوه‌ڕۆ بۆ هه‌موو ماڵێك.
سێیه‌م: سێكته‌ری گه‌شتوگوزار، به‌ڕێوه‌بردن و دیاریكردنی خاڵ و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له سه‌راسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان بۆیان، هاوكات سه‌رپه‌رشتیكردنی شوێنه ئه‌هلییه‌كان كه ئه‌مه‌یش سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستانه.
چواره‌م: سێكته‌ری شوێنه‌وار کە ئه‌ركی پاراستن و لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی كوردستانه. لایه‌نی شوێنه‌وار یه‌كێك له لایه‌نه بایه‌خپێدراوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە، به‌تایبه‌ت پاراستنی شوێنه‌واره‌كان و دروستكردنی مۆزه‌خانه‌ی شیاو.
بەردەوامى پڕۆژە‌كان:
له‌م دوو ساڵەى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوی جددی به ئاڕاسته‌ی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێشكه‌شكردنی به هاووڵاتییان نراوه. پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌سه‌ر دوو سێكته‌ردا دابه‌ش ده‌بن، ئه‌وانیش خزمه‌تگوزاری ڕۆژانه و به‌رده‌وامه‌كان، پڕۆژە ستراتیژی و گه‌وره‌كانن.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، لەم بارەوە گوتی: سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه ڕۆژانەییە‌كان، دابینكردنی ئاوی خاوێن له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خاشاك و پاكوخاوێنڕاگرتنی شار و شارۆچكه و شاره‌دێكان، نۆژە‌نكردنه‌وه و دروستكردنی شه‌قام و شۆسته‌كان، پاكڕاگرتنی سه‌وازیی و پارك و باخچه‌كان و ئاوه‌ڕۆ، ئه‌مانه هه‌موویان ڕۆژانه خه‌رجییه‌كی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست دەکەن، له به‌رانبه‌ردا له ڕێی ڕسووماته‌وه كه‌متر لە ٥%ـی له هاووڵاتییان وه‌ر ده‌گیرێته‌وه کە ڕێژەیەکى زۆر کەمە.
ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ریده‌خه‌ن، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا، ٢٦٥ ملیار دینار له كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك خه‌رج كراوه. واته مانگانه زیاتر له ١١ ملیار دینار بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئاماژە‌ی به‌وه‌ش كرد کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه زیاتر له ٣١١ ملیار دینار بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رج ده‌كات. كه مانگانه زیاتر له ٧٠ ملیۆن سێجا ئاو دابین ده‌كرێت، كه ئه‌م ڕێژە‌یه‌یش زۆر زیاتره له ئاستی ستانداردی جیهانی.
به پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ته‌نها له ڕۆژێكدا نزیكه‌ی ٢٤٠ ملیۆن دینار به هۆی به‌فیڕۆدانی ئاوی خاوین ده‌ڕوات كه ساڵانه نزیكه‌ی ٩٠ ملیار دینار به‌فیڕۆ ده‌چێت.
ساسان عه‌ونی، باسى لەوەش کرد کە له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان زیاتر له ١٢٠٠ پاركی گه‌وره و بچووك هه‌ن كه به‌رده‌وام پێویستیان به دابینكردنی ئاو و پاكڕاگرتن و پاراستن هه‌یه.
پڕۆژە ستراتیژییه‌كان:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابووری هه‌بوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی به‌شێك له پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
ساسان عه‌ونی، ئاماژە‌ی به‌وه‌دا کە به‌شێك له پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه گه‌وره و ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌نجامدانی ٥١٩ پڕۆژە‌ی گه‌وره و مامناوه‌ند به گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینارە كه هه‌ندێكیان ته‌واو بوونه و هه‌ندێكی دیكه‌یشیان له ژێر جێبه‌جێكردندان.
پڕۆژە‌كان پێك دێن له‌وانه:
ـ ته‌واوكردنی چه‌ند پڕۆژە‌یه‌كی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه
ـ دواقۆناغی پڕۆژە‌ی شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری له هه‌ولێر
ـ به‌شی یه‌كه‌م له قۆناغی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری بازنه‌یی له هه‌ولێر
ـ به‌شی یه‌كه‌م له پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری له سلێمانی
ـ جێبه‌جێكردنی پڕۆژە‌ی ستراتیژیی ئاوی ئاكرێ
ـ واژۆكردنی ٣٢ گرێبه‌ستی تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه و گونده‌كان
ـ چه‌ندان پڕۆژە‌ی ئاو و كڕینی مه‌وادی پاككه‌ره‌وه و بواره‌كانی دیكه كه سه‌رجه‌میان بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
چاكسازی:
له كابینه‌ی نۆیه‌م، ھەنگاوەکانی چاکسازی و گۆڕانکارییەکان و ھەموو ئەو کار و پرۆژە و چالاکییانەی ئەنجام دراون له‌بواری خزمه‌تگوزاریی و جێبه‌جێكردنی پڕۆژە‌كان، بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و باشتر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بووه. هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئاسانكاریی بۆ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، باسى لەوە کرد کە چاكسازی، له‌ژێر په‌یامی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی ڕیشه‌یی له ڕێی شه‌فافییه‌ت و كاركردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئاسانكاریكردن بۆ مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه كاری ڕژدی كردووه و هه‌موو بواره‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه. له‌وانه:
ـ كاركردن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا په‌یوه‌ندییداره‌كان
ـ گۆڕانكاریی پێویست له سه‌رجه‌م جومگه ئیداری و ناوه‌نده باڵا‌كان
ـ پێداچوونه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان
ـ پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی شاره‌وانی
ـ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی داتا و زانیارییه‌كان
ـ ئه‌نجامدانی كۆنفڕانس بۆ ڕێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
ـ دانانی هێڵی گه‌رمی ڕاسته‌وخۆ بۆ هاووڵاتییان
ـ گۆڕانكاری له په‌یكه‌ری کارگێڕی و ده‌یان ڕێكاری دیكه‌ی چاكسازی