ئەمریکا لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەو راپۆرتانە دەکەن لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم پێیاندەگات. داواشی لە تورکیا کرد کە رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت.
نووسینگەی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی بڵاوکردنەوەی تویتێکدا رایگەیاند: ئاگاداری ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەین لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێم بڵاودەکرێنەوە، جارێکی تر جەختدەکەینەوە دەبێت ئۆپراسیۆنەکان رێز لەسەروەری عیراق بگرن.
ئەم هەڵوێستەی ئەمەریکا دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەیەک لە شنگال.
پێشتریش بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێک لەناو بازاڕی شنگال فەرماندەیەکی حەشد کوژرا.