ترەمپ سەرۆکی ئەفغانستان بە ساختەکار ناودەبات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان کە هەڵهات و وڵاتەکەی بەجێهێشت بە “ساختەکار”ناودەبات.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی نیوزماکس وتی” ئەشرەف غەنی ساختەچی بوو، من وا بیردەکەمەوە کە بە پارەیەکی زۆرەوە وڵاتەکەی بەجێ هێشتووە پێشتریش وتومە ئەو سەرکردە نییە، پێش دوایین سەربازەکان ڕادەکات، ئەوەش ڕوویدا”.

ئەشرەف غەنی سەرۆکی هەڵهاتووی ئەفغانستان، هاوڵاتییەکی پێشووی ئەمریکایە و هۆکاری ڕۆیشتنی بەپەلەی لە ئەفغانستان کە تاڵیبان دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، بۆئەوە گەڕاندەوە کە رێگری بکات لە خوێن ڕشتن و کاتێک لە ئیمارات دەرکەوت، ڕەتی کردەوە کە پارەیەکی زۆری لەگەڵ خۆی هەڵگرتبێت و بەڵێنی دا لە داهاتوودا بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، هەرچەندە کۆشکی سپی دەڵێت: چیدی غەنی هیچ کاریگەرییەکی لە ئەفغانستان نامێنێت.

Back to top button