په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوی ئاشكراكرد و به‌ گوێره‌ی خشته‌كه‌ش دانیشتنەکە پێنج بڕگە لەخۆ دەگرێت، لەوانە ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 29ی ئابی 2021 به‌ڕێوه‌بچێت، له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پرۆژه‌یاسای یانه‌ وه‌رزشیه‌كان ده‌درێت له‌خاڵی دووه‌میشدا، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.

خاڵی سێیه‌می خشته‌كه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌نگدان به‌ پابه‌ندكردنی كۆماری عێراق بۆ پرۆتۆكۆلی ساڵی 2005 كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پرۆتۆكۆلی سه‌ركوتكردنی كاره‌ نایاساییه‌كان و ئەو کردەوانەی دژ به‌ ئاشتی كۆمه‌ڵگەن‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌خاڵی چواره‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی بیانی ده‌درێت، خاڵی پێنجه‌می خشته‌كه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای سه‌ندیكای به‌رنامه‌سازانی عێراقی.

Back to top button