رۆیتەرز: فڕۆکەخانەی کابوول لە ئەفغانستان درایە بەر مووشەک

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوول بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج، بەڵام سیستەمی بەرگری مووشەکیی “C-RAM” کە تایبەتە بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەکە بەرپەرچی مووشەکەکانی دایەوە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەشی زیاد کرد، نزیکەی 5 مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەکە کرا و، تا ئێستا دیار نییە ئایا سیستەمەکە هەموویان خستووەتەخوارەوە یاخوود نا.
بەپێی راپۆرتەکە سەرەتاییەکان، تا ئێستا هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەو هێرشە بریندار نەبووە.
Back to top button