شوفێرانى تاكسى تا ئه‌م به‌رواره‌ لەزگەو لۆگۆ لەتاکسیەکانیان نه‌دەن توشی سزادان ده‌بن

به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هاتووچۆى هه‌ولێر ده‌لێ: شوفێرانى تاكسى تا كۆتايى مانگى 10 ى ئه‌مساڵ،لەزگەو لۆگۆ لەتاکسیەکانیان نه‌دەن توشی سزادان ده‌بن.
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌ ئاگادارييه‌كدا كه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌ و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌ و رايگه‌ياندووه‌:” سەرجەم شوفێرانی تاکسی بەتایبەت ئەوانەی کەتاکو ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەو هاتووچۆیان نەکردو,ە بەمەبەستی لێدانی لەزگەو لۆگۆ ئاگاداردەکەینەوە ،کەوا دەبێت بەرلە بەڕواری 2021/11/1 کارەکانیان ڕاییبکەن ولەزگەو لۆگۆ لەتاکسیەکانیان بدەن،
گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى هاتووچۆى هه‌ولێر راشيگه‌ياند:” بەپێچەوانەوە شوفێرانى تاكسى تا ئه‌م به‌رواره‌ لەزگەو لۆگۆ لەتاکسیەکانیان نه‌دەن توشی سزادان دەبنەوە.
Back to top button