ئاراس جه‌نگی ئێرانیه‌كان به‌رامبه‌ر ئێمه بێ وه‌فا بوون
دوای رووداوه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی له 8ـی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا لاهور جه‌نگی و براكانی ده‌یان رێگایان گرتۆته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له پێگه‌كه‌یان بكه‌ن و بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌و بڕیاری دوور خستنه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه به‌ڵام بێ ئاكام بووه، برایه‌كی لاهور جه‌نگیش ده‌ڵێت ئێرانیه‌كان بێ وه‌فابوون.
ئاراس جه‌نگی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایگه‌یاندووه كه ئێرانیه‌كانی هه‌ڵوێستیان نه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ناوخۆی یه‌كێـتی، ئێمه بۆ ئه‌وان چی نه‌ما نه‌یكه‌ین كه‌چی به بێده‌نگ بوونیان به‌رامبه‌ر دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی ده‌ریان خست كه به‌راستی زۆر بێوه‌فا ده‌رچوون به‌رامبه‌ر ئێمه.
هه‌روه‌ها راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌شڵێت: له 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ئێمه به قسه‌ی ئێرانیه‌كان رێگریمان له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد، كه‌چی دوای رووداوه‌كانی 8ـی ته‌مووز هه‌ڵوێستی ئیرانمان بۆ ده‌ركه‌وت، تێشگه‌یشتن كه به‌راستی له سیاسه‌ت ئه‌خلاق و دۆست نیه.