مەسرور بارزانی: هیوادارم لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان و عێراق وێستگەی هاوشێوەی وێستگەی گەرمیان دروست بکرێت
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە باسی لە گرنگیی وێستگەی بەرهەمهێنانی (165) مێگاواتی گەرمیان کرد.
مهسرور بارزانی لەبارەی گرنگیی وێستگەکە گوتی: وێستگەی بەرهەمهێنانی (165) مێگاواتی گەرمیان لە حەسیرە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن وەزارەتی كارەباوە بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن كۆمپانیای ئەگریكۆی بەریتانیایی جێبەجێكراوە و ئەو گازەی پێشتر بەفیڕۆ دەچوو و دەبووە هۆی پیسکردنی هەوای ناوچەكە، ئێستا بۆ بەرهەمهێنانی (165) مێگاوات کارەبا بەكاردێت.
سەرۆک وەزیرانى ههرێمى كوردستان هیوای خواست لە ناوچەكانی تری كوردستان و عێراق پرۆژەی هاوشێوە دروست بكرێت.