نێچیرڤان بارزانی: ئومێد دەکەم هەموو هێزە کوردستانییەکان یەکدەنگ بن
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ولێر ده‌نگیدا.
نێچیرڤان بارزانی، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێراندا، له باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان باسی یه‌كڕیزی كوردیان ده‌كرد له به‌غدا، هه‌نگاوی دوای ئه‌وه چییه كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت، له وه‌ڵامدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كه به‌و جۆره‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و له به‌غدا یه‌كڕیز بن و بتوانن داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هیوای ئه‌وه‌شی خواست، كه ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق، جیاوازبێت له رابردوو و بتوانرێت گۆڕانكارییه‌ك له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بكات.
هاوكات بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه له چوارچێوه‌ی عێراق و ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، سوودمه‌نده بۆ عێراقیش.