هەڕەشەی توند لە بافڵ تاڵەبانی و شێخ جەعفەر دەكرێت

كوڕی بەرپرسێكی یەكێتی كە باوكی ڕاوێژكاری بافڵ تاڵەبانیشە، هەڕەشە لە بافڵ تاڵەبانی و هێزەكەی شێخ جەعفەر دەكات و ڕای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو هەڵوێستیان ڕادەگەیەنن، كێ خۆی بە پیاو دادەنێت بەرانبەر ماڵ و بنەماڵەی شەهیدان، پیشانی دەدەین كەسوكاری شەهیدان و ماڵە شەهید چییە.

ئەمڕۆ یەكشەممە ٥ی ١١، پۆڵۆ شاڵاو عەلی عەسكەری كە باوكی ڕاوێژكاری بافڵ تاڵەبانیشە، لە پەیامێكی ڕایدەگەیەنێت، لە هەموو شۆڕشێكدا تەنیا خەڵكی قارەمان و خاوەن قوربانی باجیان داوە، ئەوانەی ئێستا لەپڕێكدا بوون بەكوڕێك، هاتوونەتە سەر حازری و نازانن قیمەتی شەهیدان چییە.

پۆڵۆ دەڵێت، ئەو كەسانەی باوەڕیان بە هێزی كۆماندۆ و هەندێك هێزی تازە و علووج هەیە، نازانن ئەم هێزانە سەرەخۆرەن، بۆیە هەفتەی داهاتوو هەڵوێستی بنەماڵەی عەلی عسكەری و تەواوی شەهیدانی كورستان بڵاو دەكەینەوە.

كێشەكانی یەكێتی ڕۆژانە سەر هەڵدەدەنەوە، هەر باڵ و لایەنێك و هێزێك خۆی بە خاوەنی یەكێتی دەزانێت و كەسیش سڵ لە كەس ناكاتەوە، ئەوەیش خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانی بە تەواوی بێزار كردووە.

ئەو كوڕەی شاڵاوی عەلی عەسكەری لە بەرانبەر ڕاگەیاندنی هەڵوێستی بنەماڵەكەی هەڕەشە دەكات و ڕای دەگەیەنێت، كێش خۆی بە پیاو دادەنێت بەرانبەر ماڵ و بنەماڵەی شەهیدان، پێشانی دەدەین كەسوكاری شەهیدان و ماڵە شەهید چییە.

Back to top button