804 کەیسی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت
دیداری ستراتیجیی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە هۆڵی هۆتێل رۆتانا لە هەولێر بەڕێوەچوو، دیدارەکە لەلایەن دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاری یەکێتیی ئەورووپا و رێکخراوی “UNDP” رێکخرابوو و تیایدا ئاماری ساڵێکی کەیسەکانی گەندەڵی و هەنگاوەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان خرانەڕوو.
ئهمرۆ پێنج شهممه، 9-12-2021، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ئەحمەد ئەنوەر،سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، دەربارەی کەیسەکانی گەندەڵی لای دەستەکەیان رایگەیاند “ئەمساڵ 121 زانیاری تۆمارکراوە و لە داوای هەواڵدەری 147 داوا تۆمارکراوە کە ئێستا لەگەڵ خولاوی ساڵانی رابردوو 245 داوای هەواڵگریمان هەیە، داوای هەواڵدەری ئەو کەیسانەن کە دەستەی دەستپاکی خۆی لێکۆڵینەوەی تێدا دەکات، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو قۆناغەی بخرێتە بەردەم دادوەرانی دەستپاکی لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی”.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان،گوتیشی: “ئەمساڵ 445 داوای سزایی تۆمارکراوە کە ئەمە ژمارەیەکی زۆرترە لەچاو ساڵانی رابردوودا، لەگەڵ داوا خولاوەکانی ساڵانی رابردوو، ئێستا 560 داوای سزایی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان، بەمەش بە هەموو داوا سزایی و هەوڵدەرییەکان کە 560 داوای سزایی و 245 داوای هەواڵدەرین، 804 کەیسی گەندەڵیيش لە هەردوو قۆناغی هەواڵدەری و سزایی ئێستا لەلایەن دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت”.
ئەحمەد ئەنوەر زياتر گوتى:”کۆی کەیسەکانی کە ئەمساڵ رەوانەی دادگاکان کراون 136 کەیسی سزایی ئەمساڵ چوونەتە قۆناغی دادگاییکردن پاش ئەوەی لێکۆڵینەوەیان تێدا تەواو کراوە”.
لهكۆتايى كۆنگره رۆژنامهوانيهكهدا ئهحمهد ئهنوهر گوتى: “دەبارەی کاروچالاکییەکانی فەرمانگەی یاسایی، ئەمساڵ 94 داوای سزایی لە دادگاکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و 123 کەیسی دیکەشیان لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان ئێستا لە قۆناغی دادگاییکردندان کە ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەیسانەی یەکلا دەبنەوە باشتر دەبێت، چونکە ساڵی رابردوو بەهۆی دۆخی کۆرۆنا بە ساڵێکی نائاساییدا تێپەڕین.”