وهزارهتی دارایی راگهيێندراوێكى بڵاو كردهوه… وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگادار دهكاتهوه
وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەرجییەكان رادەگرێـت و رێنوێنییەك بۆ ئەو بابەتە دەداتە وەزارەت و فەرمانگەكان و دهلێت بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵه.
له رێنوێنیەكەى وهزارهتى دارايى و ئابوورى حكومهتى ههرێمى كوردستان، كە ئەمڕۆ 9/12/2021 دەرچووە، تێدا هاتووه:” سیستەمی ئۆنلاین لەئەمڕۆوە تاوەكوو كردنەوەی خەرجییەكانی ساڵی 2022 رادەگیرێت.
وهزارهتى دارايى له رێنوێنيهكهى زياتر روونكردۆتهوه و دهلێ:” هەموو خەرجییەكان جگە لە مووچە و پێشینەی مانگانە و كرێی مانگانەكان و خاوێن كردنەوە و خواردن لە 16/12/2021 رادەگیرێت لهگهڵ زیادكردنی پێشینەی مانگانە رادەگیرێت، بەڵام تەموویل كردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پارێزگاكان راناگیرێت و بەردەوام دەبێت.
لەخالێكى ترى رێنوێنیەدا هاتووه:” كە نابێت هیچ داواكاریەكی خەرجی بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكرێت.
باسى لهوهشكردووه كه ئەگهر رەزامەندی خەرجیانەی پێش 16/12/2021 بێت، ئەوە خەرج دەكرێن، بەڵام ئەوانەی تر دەكەێتە ساڵی نوێی دارایی .
له كۆتايى رێنوێنیەكەش هاتووه كه ئهو رێنماييانه لە 16/12/2021 وە كارى پێ دەكرێت و، لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاو دەبێتەوە.