نێچيرڤان بارزانى:به‌ شکۆوه یادی‌ قوربانییانی جینۆساید له‌ هه‌ر کوێ بن ده‌که‌ینه‌وه

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕۆژی جیهانی یادكردنه‌وه‌ و ڕێزلێنانی قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژیدا رايده‌گه‌ينێت:” به‌شكۆوه‌ یادی قوربانییانی جینۆساید له‌ هه‌ركوێ بن ده‌كه‌ینه‌وه.

له‌ تویتێكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ لاپه‌ره‌ى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيوويه‌تى:”‌ لە ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوە و ڕێزلێنانی قوربانییانی کۆمەڵکوژیدا، به‌ شکۆوه یادی‌ قوربانییانی جینۆساید له‌ هه‌ر کوێن بن ده‌که‌ینه‌وه”.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تويته‌كه‌يدا هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى:”‌ داکۆکی له‌ پێکه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی، به‌جێگه‌یاندنی دادوه‌ری بۆ قوربانییان و پێکه‌وه‌کارکردن بۆ هه‌رگیز دووباره‌نه‌بوونه‌وی‌ کۆمه‌ڵکوژی ده‌که‌ین.

Back to top button