روونکردنەوەیەك لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند روونکردنەوەیەك لە بارەی تۆمەتى چهند رۆژهى ههندێك سايت و پهيجى سۆشيال ميديا بڵاو دهكاتهوه و رايدهگهينێت: ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە.”
دهقى روونكردنهوهكهى نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
چەند رۆژێکە هەندێك سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی کەسێکی ئەمەریکی بڵاودەکەنەوە، کە راپۆرتێکی بێ بنەمایە لە سەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە، لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند روونکردنەوەیەك لە بارەی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایە بخەینەڕوو:
نووسەری راپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێك بەستووە، کە گوایە واژوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نیە.
دوای بەدواداچوونمان، دەرکەوت نووسەری راپۆرتەکە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراقەوە هەیە کە هاووڵاتی ئەمەریکییە و بە هەڵوێستەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان ناسراوە و بە هۆی کردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لە لایەن خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا کرا.
دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە، هەڵبەستراوە و بەشێکە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییەی، کە دژی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی حکومەت دەکرێت.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
9ی دیسەمبەری 2021