دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگيركران و ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ و حه‌پی هۆشبه‌ريشدا گیرا

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی دەروازەی سنووريی حاجی ئومەران رايده‌گه‌ينێت: ده‌ستيان گرتووه‌ به‌سه‌ر  بڕێك ماددەی هوشبەر لەجوری تلیاك و (685) دەنكە حەپی (B2) و (122) دەنكە حەپی میتادونی.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى  هاتووه‌، لەدوای چاودیریكردنی بەردەوام و زانیاری وورد لەسەر هاتنی ماددەی هوشبەر بە شیوەی قاچاغ لەڕیگه‌ی نایاسایی و كوڵبەر، هه‌وره‌ها بە بڕیاری بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران، بە ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان، له‌ شەوی 8/9ی 12ی 2021 مەفرەزەیەك نێردرا بۆ دەوروبەری شارەدێی حاجی ئومەران، ئێوارەی ئه‌مڕۆ توانرا (2) كەس كە هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن، دەستگیر بكرێن.

هه‌وره‌ها له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌، له‌و پرۆسه‌یه‌دا توانرا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 3 كیلۆ و 30 گرام ماددەی هوشبەر لەجوری تلیاك و بڕی (685) دەنكە حەپی (B2) وبڕی (122) دەنكە حەپی میتادونی قەدەغكراودا بگیرێت و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباران كرایه‌وه‌ و دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌شلێت، هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، شەو و روژ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ریه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.

مادده‌ و حه‌پی هۆشبه‌ر
مادده‌ و حه‌پی هۆشبه‌ر
Back to top button