سەرۆک بارزانی و سەید موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی کانوونی یەکەمی ۲٠۲۱ سەرۆک مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
هەر لەو پەیوەندییەدا جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و گەڵاڵەکردنی هاوپەیمانێتیی نێوان لایەنەکان کرا ئەویش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی ئیرادەی گەل و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی تێکڕای پێکهاتەکانی