کونسولخانەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی دەستەی دادوەری دەکات

 

سەبارەت بە پێداگری و جەختکردنەوەی سەربەخۆیی دادوەران لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، کونسولخانەی ئەمریکا دەستخۆشی ئاراستە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە کونسولخانەی ئەمریکا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی دادگەی پێداچوونەوە، پێداگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی دادوەران گرینگ دەنرخێنێت و سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات .

لە ڕاگەیاندراوەکەی کونسولخانەی ئەمریکا دا هاتووە ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی دادگەی پێداچوونەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن دەکەین.

هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە دەستخۆشی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ وتەکانی لەبارەی جەختکردنەوە لە گرینگی سەربەخۆی دادوەران و دامەزراوە دادوەرییەکان.

 

Back to top button