هەولێر : پرۆژەیەکی نوێێ پەلەوەر، بە تەنها 50٪ هێڵکەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات

 

ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی وەزیری کشت و کاڵی حکومەتی هەرێی کوردستان پرۆژەی ” شەدار ” بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خۆماڵی دەستی بەکار کرد .

 

پرۆژەی پەلەوەری ” شەدار ” لە توانای داهەیە رۆژانە ( 427400) هێلکە بۆ خواردن بەرهەم بێنێت کە دەکاتە 11 هەزار کارتۆن ، بە کوالیتی بەرز و نرخی گونجاو .

پرۆژەکە لە 6 هۆڵ پێکهاتووە و بە گەنمی خۆماڵی و ئالیکی خۆماڵی بەخێو دەکرێن و کارتۆنەکەشی هەر لە هەولێر بەرهەم دێت .

هاوکات پرۆژەی ” شەدار ” کە پێک هاتووە لە 213 دۆنم هەلی کار بۆ 300 کەس دەڕەخسێنێت

 

Back to top button