ئەمریکا بانکەکانی ئیمارات سزا دەدات
شاندێکی پایە بەرزی ئەمریکی ، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیمارات دەکات بۆ ئەوەی هۆشداری بداتە ئەو بانک و کۆمپانیایانەی یاسای گەمارۆکانی سەرئێرانیان پشتگوێ خستووە
رۆیتەرز بەپشتبەستن بە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات حکومەتی جۆبایدن نیگەرانە لە شکاندنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن کۆمپانیا و بانکەکەنای ئیماراتەوە .
رۆیتەرز ئاشکرای دەکات شاندی ئەمریکی بە سەرپەرشتیی ” ئاندریا گاکی ” بەرپرسی ئۆفیسی داراییەکانی وەزارەتی دەرەوەی خەزێنەی ئەمریکا سەردانی ئیمارات دەکات .
ئەو شاندە لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنیەتی یاساشکێنی بانکەکانی ئیمارات دەستپێدەکات و بڕیارە گەمارۆیان بەسەردا بسەپێنێت
سەرچاوە ، رۆیتەرز