کۆڕبەندی بەهێزکردنی ئاشتی لە ئیمارات بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان بەڕیوە چوو
بە چاودێری عهبدوڵڵا بن زاید ئال نھەیان، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی یەکگرتووی ئیماراتی عەرەبی، ھەشتەمین کۆڕبەندی نێودهوڵهتی به ناونیشانی (ھاووڵاتی بوونی گشتگیر لە ھاووڵاتی بوونی ھاوبەش بۆ ویژدانی ھاوبەش)، بەڕێوەچوو
لەو کۆڕبەندەداپشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی کوردستان تەیدا بەشدار بوو.
لەمبارەوە وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بە وردەکاری کۆربەندەکە دەکات و دەنووسێت ، نزیکەی 500 کەسایەتی ئایینی، سیاسی، ئەکادیمی و حکومی، بەشداریان لهو كۆڕبهندهدا کرد، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینیی به بانگھێشتی فەرمی شێخ عهبدوڵڵا بن بیە، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیفتای شەرعی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی کۆربەندەکە، بەشداریان کرد.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفراسەکەدا، د. پشتیوان سادق بە جیا لەگەڵ شێخ نھیان بن موبارەک وەزیری لێبوردەیی و پێکەوە ژیان، ریم ئیبراھیم ھاشمی وەزیری دەوڵەت بۆھەماھەنگی نێودەوڵەتی، د. محهمهد عهبدولكهریم ئەمینداری رابیتەی جیھانی ئیسلامی، شێخ عهبدولڕهحمان بەیدود سۆڵتان ئەلرومەیسی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پیرانی موسوڵمان و ژمارەیەک لە وەزیر و کەسایەتیەکان کۆبووەوە
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لە دیدارەکاندا د. پشتیوان سادق رۆڵی ھەرێمی کوردستانی لە برەودان بەگیانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی هەروەها ھەوڵەکەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی و دابین کردنی شوێنی ژیان و خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی بۆ ئاوارەکانی پێکھاتە جیاوازەکانی ناوچەکە، خسته روو.