پەیامی پیرۆزبایی ڕێزدار مەسرور بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی کوردستان
به بۆنهی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتی ئافرهتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستهی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دهکهم و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم .
یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان، مێژوویەکی گرنگ و جێی شانازی ھەیە و یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی خەباتی گەلی کوردستان كە ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرهتان، بەتایبەتی لە ھوشیارکردنەوە و پێگەیاندنی ئافرەتان لە سەردەمە جیاوازەکاندا.ھیوادارم لە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەیییان بەردەوام بن لە خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان
مەسرور بارزانی
2021/12/11