بڕیاری خه‌رجكردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو ده‌رچوو
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/مووچــه-1.jpg)
له نووسراوێكی وه‌زاره‌تی داراییدا، كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دیوان و ژمێریاری كراوه، ڕایگه‌یاندووه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر مووچه‌ی سێ مانگى مامۆستایانى وانه‌بێژ داوه.
نووسراوه‌كه كه واژۆی وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، ئاماژه به‌وه كراوه، بڕیاریان دا شاییسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگه‌كانی چوار، پێنج و شه‌شی ساڵی 2021 خه‌رج بكرێ.
ده‌قى نووسراوه‌كه:
![](https://www.basnews.com/media/k2/galleries/730817/08080.jpg)