وه‌زاره‌تى كاره‌با: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بريارێكى نوێى ده‌ركرد و رایگه‌یاند، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 23-12-2021، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا هاتووه، کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی راوێژکاریی وەزارەتی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
– وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی 2022 ئامادە کردووە.
– ژمارەیەک لەو پرۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی 2022 دا دەکرێنەوە.
– لە ساڵی 2022، دەیان پرۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە:
یه‌كه‌م: پڕۆژەی هێڵی سۆران – شەقلاوە
دووه‌م: پڕۆژەی هێڵی بازیان – راپەرین
سێیه‌م: پڕۆژەی هێڵی تانجەرۆ- سەید سادق
چوارهه‌م: وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک
پێنجه‌م: بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر
شه‌شه‌م: تەواو کردنی وێستگەی شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل،
حه‌وته‌م: تەواو بوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەک
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هه‌روه‌ها هاتووه، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی پاش پلانی کۆمپانیای (دانا غاز) بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.
له راگهيێندراوهكهيدا وه‌زاره‌تى كاره‌با روونيشى كردۆته‌وه،” دوای هەوڵێکی زۆر توانیمان رەزامەندی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی هێڵی 400 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرزی تورکیا- هەرێمی کوردستان – عێراق، بەدەست بهێنین.”
وەزیری کارەبا له كۆتايى روونكردنه‌وه‌كه‌يدا سوپاسی تیمەکانی کارەبای کرد کە دوای لافاوەکەی هەولێر، بەو پەڕی دڵسۆزی و خێراییەوە بە هانای چارەسەرکردنی کێشەی تێکچوون و زیانەکانی وێستگە و تۆڕەکانی کارەبای شوێنەکەوە چوون.”