دوو پسپۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان: لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی ناڕەوایە

دوو پسپۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی لەسێدارەدانی نهێنیی چالاکوانی کورد حەیدەر قۆربانییان کرد و ئاماژەیان بە “پشتگوێ خستنی ئاشکرای ئێران” کرد بۆ پابەندبوونەکانی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ.
جاڤد ڕەحمان، پەیامنێری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و مۆریس تیدبال بێنز، پەیامنێری تایبەت بە لەسێدارەدانی نههێنی، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە حەیدەر قوربانی لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە زیندانی ناوەندی سنە بە نهێنی لەسێدارە دراوە.”
ساڵانە ئێران بە بیانوی بێ بنەما دەیان كوردی چالاكوان لەسێدارە دەدات.”