فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکە هاوبەشەکان: ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تیشک دەخاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ رایگەیاند، “هیچ بنکەیەکی تایبەت بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی عێراق جگە لە بنکە سەربازییەکانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی هەریر لە پارێزگای هەولێر بوونیان نییە، ئەوانەشی لەو دوو بنکەیەن، ئەرکیان لە شەڕکردنەوە گۆڕدراوە بۆ راوێژکردن”

خەفاجی ئەوەشی روون کردەوە، “ژمارەی ئەو راوێژکارانەی کە لەو دوو بنکە سەربازییەن زۆر کەمن و ئەرکیشیان تیشک خستنە سەر زانیارییە هەواڵگرییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە.”

Back to top button