باڵیۆزخانەکانی ئێران و سعوودیە دەکرێنەوە

 

ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای ئاسایشی نشتیمانی ئێران ئاشکرای دەکات ، لە دوای شەش ساڵ تێپەڕ بوون بە سەر ‌هێرشی دەمارگرژیانەی لایەنگرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر باڵیۆزخانەی سعوودیە لە تاران بڕیار داروە ، باڵیۆزخانەی هەر دووک وڵات بە شێوەیی فەرمی بکرێنەوە .

جەلیل ڕەحیمی جەهانئابادی ، ئەمڕۆ شەممە لە تویتێکدا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە دەنووسێت ، ئەو بڕیارە دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی گرژییەکانی ناوچە و بەهێزبوونی پێگەی ئیسلام لە جیهاندا .

هاوکات جەهانئابادی ئاماژەی بەوە کردووە ، پێویستە لەکاتەدا وریای پلانی تێکدەرانەی ئیسرائیل بن لە نێوان سعوودیە و ئێرانیەکاندا

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ تیڤی ئەلجەزیرە’  رایگەیاندبوو ، ئێران و سعوودیە زنجیرە کۆبوونەوەیەکیان کردووە بۆ کرانەوەی باڵیۆزخانەکانیان .

سەرچاوە . rf

Back to top button